پارتی ئازادی کوردستان: لە ژێر هێرشی درۆنیداین


پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بڵاویکردەوە کە " شەپۆلێک هێرشی درۆنی" دەکرێتە سەر "بارەگای چەمشاری سپای میللیی کوردستان، لە نزیک دارەشەکران"  و تا ئێستا "بەردەوامە".

پێنج شەممە، ٢٣ نیسان ٢٠٢٦، پارت ئازادی کوردستان (پاک) لە لاپەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "لە کاژمێر ٢٢:٤٥ ـەوە تا دەرکردنی ئەم ئاگادارییە، ئەم بارەگایەی سپای میللیی کوردستان لەژێر هێرشی درۆنییدایە".

تا ئێستا زیانەکان نازاندرێت.






PM:11:16:23/04/2026