دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بە هۆی سکڵای باڵی گردی زەرگەتەوە ڕێکخەری دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی لەو بزووتنەوەیە هەڵوەشاندەوە.
بڕیارەکە دوێنێ پێنج شەممە ٢٣ نیسان دەرچووە و تیایدا هاتووە "ئەندامێتیی دانا ئەحمەد مەجید لەسەر بنەمای بریکارنامەیەک بووە کە نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەکە پێی داوە، لە دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٧، ئەو بریکارنامەیە پووچەڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەر پاشهاتێکی یاسایی کە لەسەری بونیات بنرێت، بە ئەندامێتیی دانا ئەحمەد مەجیدیشەوە".
ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای سکاڵایەکە کە باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان لە دژی بڕیارێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران تۆماریان کردبوو، کە لە ٣١ ئاداری ٢٠٢٦ کە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەریکردبوو، بڕیارەکە تایبەت بوو بە قبووڵکردنی ئەندامێتیی دانا ئەحمەد مەجید.
لە ١٦ شوبات ٢٠٢٦، لە کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەرکوک، دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە هەڵبژێردرا، بەڵام باڵی گردی زەرگەتە ئەو ئەنجامەیان رەتکردەوە.