بەڕێوبەرایەتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە


بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە.

هەینی، ٢٤ نیسان ٢٠٢٦، بۆ ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی کەشناسی پێشبینی دەکات کە "کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ کات و شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە پێش بینی نمە باران و بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی هەولێرو سەنتەری شاری هەولێرو دەوروبەری تاسنوری هەولێرو دێگەڵە و باشوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویە سنوریەکانی پارێزگای دهۆک سەنتەری پارێزگای کەرکوک ودەوروبەری بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت".

خێرای با / لەسەرخۆ-مام ناوەند (١٠-٢٠) کم/ک هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەروو ٣٠ کم/ک
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٨-١٠ ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٢٣ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٢  پلەی سیلیزی
سۆران: ١٩ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٦ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٨ پلەی سیلیزی

سبەی شەممە، ٢٥ -٤ -٢٠٢٦  

کەش/ بە گشتی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن  بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت  پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاویەیەکانی پارێزگای هەولێرو ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوند و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت.
خێرای با / لەسەرخۆ (٥-١٥) کم/ک
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٩-١٠ ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە (١-١٠ ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکاوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٢٤ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٠ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٣ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٩ پلەی سیلیزی




AM:11:17:24/04/2026