رێکخراوی ئاشتی ناسراو بە CPT لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا کە رۆژی هەینی ٢٤ ی نیسان بڵاویکردەروە، ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها لەکاتی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ٤٨ هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.
پوختەی راپۆرتی CPT لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویانکردۆتەوە:
١. ئاماری گشتی هێرشەکان:
•لە سەرەتای شەڕەکەوە (٢٨ی شوبات): ٦٩٥ هێرش ئەنجامدراون.
•لە ماوەی ئاگربەستدا (٨ بۆ ٢٤ی نیسان): ٤٨ هێرش ئەنجامدراون.
٢. لایەنی بەرپرس لە هێرشەکان (لە ماوەی ئاگربەستدا):
•سوپای پاسدارانی ئێران: بەرپرسە لە ٧٥٪ی هێرشەکان.
•گروپە هاوپەیمانەکانی ئێران لە عێراق: بەرپرسن لە ٢٥٪ی هێرشەکان.
•تێبینی کراوە کە لە کاتی ئاگربەستدا، ئێران زیاتر بە ڕاستەوخۆ هێرشی کردووە نەک لە ڕێگەی گروپەکانەوە.
٣. زیانە گیانی و ماددییەکان (٢٨ی شوبات تا ٢٤ی نیسان):
•قوربانییان: ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠١ کەس بریندار بوون (٢٤ کەسیان مەدەنی بوون).
•زیانی ماددی: زیان گەیشتن بە ٦٧ خانوو و ٤٥ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان.
٤. دابەشبوونی هێرشەکان بەپێی پارێزگاکان:
•هەولێر: ٥٤٤ هێرش (٧٨.٣٪) - زۆرترین ڕێژە.
•سلێمانی: ١٢٣ هێرش (١٧.٧٪).
•دهۆک: ٢٢ هێرش (٣.٢٪).
•هەڵەبجە: ٦ هێرش (٠.٨٪).
٥. جۆری هێرشەکان:
•زۆرینەی هێرشەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ (٥٥١ هێرش) و پاشان مووشەک (١٣١ هێرش) بووە.
٦. ئامانجی هێرشەکان:
•بارەگا و کونسوڵخانەکانی ئەمریکا.
•بارەگاکانی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
•دامەزراوە مەدەنییەکان، کێڵگە نەوتییەکان و بارەگاکانی پێشمەرگە.
٧. ڕاسپاردەکان:
•داوا لە حکومەتی عێراق کراوە سەروەری خاکەکەی بپارێزێت.
•پێویستە حکومەتی هەرێم و عێراق قەرەبووی هاووڵاتیانی زیانمەند بکەنەوە.
•دەبێت هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە تەواوی ڕابگیرێن، تەنانەت لە کاتی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێرانیشدا.