ئێراقچی و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندیەکی تەلەفونی ئەنجام دەدەن


میدیای سەرۆکایەتی هەرێم ئاشکرای کرد رۆژی ٢٤ ی نیسان پەیوەندیەکی تەلەفونی لە نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس ئێراقچی ئەنجامدراوەو، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و هاتنه‌دیی ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.
 
لە راگەیاندنی میدیا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەو لایەنە نەکراوە کە دەستپێشخەری بۆ ئەو پەیوەندیە تەلەفونیە کردووە، بەڵام باس لەوە کراوە کە هەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچەکە گۆڕیوەتەوە، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و هاتنه‌دیی ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.
 
باس لەوەش کراوە، پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یان بوو.
 
لە دوو مانگی رابردوودا، نێچیرڤان بارزانی و عەباس ئیراقچی چەند جارێک قسەیان لەسەر پرسی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و ئێران کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێران تا ئێستا لەسەردەمی ئاگربەستدا ٤٨ هێرشی درۆنی و مووشەکی کردۆتە سەر هەرێم.




PM:03:52:24/04/2026