بەفربارین لە دوو پارێزگای باکوری کوردستان ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەکات

‌ساتی بەفر بارینی ئەم بەیانییە لە قەرس

هەردوو پارێزگای ئەرزەڕۆم و قەرس لە باکوری کوردستان بەهۆی زۆری بەفر بارین لەم شەودا ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ دروست بووە.

شەممە، ٢٥ نیسان ٢٠٢٦، لە هەندێک ناوچەی پارێزگای قەرس ١٥ سانتیمەتر بەفر باریوە و لە هەندێ شوێن بووەتەنهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، بەتایبەتی لە رێگای نێوان قەرس و ئەردەخان لە نزیک گوندی میزرا، لە شارۆچکەی نارمان لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، بەهۆی بەفربارینەوە ماوەیەک چەند رێگەیەک داخران. 

 پێشبینیە کەشناسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمڕۆ بەفر لە بەشێکی پارێزگاکانی ئەردەخان، ئەرزینگان، ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری و چەولیگ لە باکوری کوردستان  ببارێت. 




AM:09:34:25/04/2026