بەڕێوبەرایەتی کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت


بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری  داهاتووی بڵاوکردەوە.

شەممە، ٢٥ نیسان ٢٠٢٦، بۆ ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت "بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە باران و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت".

خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند (١٠-٢٠) کم/ک
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٨-٩ ) کم.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٢٥ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٠ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٦ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٦ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٩ پلەی سیلیزی

یەک شەممە ٢٦-٤-٢٠٢٦

کەش/ کەشی ناوچەکەمان بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بە درێژایی رۆژ لە کات و شوێنی جیا جیادا پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت، لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێرو سەنتەری شار و دەوروبەری وە هەروەها لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکوک دەوروبەری و لە گەرمیان و بە تایبەتی کەلار و کفری.

خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند (١٥-٢٥) کم/ک
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٨-٩ ) کم.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (٢-٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٢٢ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٨ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٧ پلەی سیلیزی




AM:11:39:25/04/2026