تەرمی شاعیری گەورەی کورد رەفیق سابیر سبەی لە قەڵادزێ بە خاک دەسپێدرێت

تەرمی شاعیری گەورەی کورد ئەمڕۆ ٢٥ی ٤ هێندراوەتەوە ڕانیە و سبەی کاتژمێر ١٠:٣٠ لە هۆڵی ڕۆشنبیری مەراسیمێکی بۆ ساز دەکرێت و پاشان لە قەڵادزێ لە زێدی خۆی بە خاک دەسپێردرێت. 

دکتۆر رەفیق سابیر قادر لە ساڵی 1950 لە شاری قەڵادزێ لە دایکبووە.

‎خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شارەکەی خۆی تەواوکردووە.

‎لە ساڵی1970- 1974 لە زانکۆی بەغدا، کۆلێجی ئەدەبیات، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی، خوێندوویەتی.
‎لە هاوینی ساڵی 1972 تا ئەیلوولی 1978 وەک رۆژنامەنووس، لە رۆژنامەی بیری نوێ، لە بەغدا، کاری کردووە.
‎لە ساڵی 1976 یەکەمین کۆمەڵەهۆنراوەی بەناوی (پشکۆکان دەگەشینەوە) لە بەغدا بڵاو بۆتەوە.
‎لە سەرەتای ساڵی 1981 لە شاخ لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەر یەکێتی نووسەرانی کوردستانیان دادەمەزراندووە، هەروا گۆڤاری (نووسەی کوردستان) یان دەرکردووە.

‎لە هاوینی ساڵی 1982 دوای پەرەگرتنی شەڕی براکوژی، کوردستانی بەجێ هێشتووە و چۆتەوە بۆ بوڵگارستان. لەوێ لە ئەکادێمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، بەشی فەلسەفە، درێژەی بە خوێندن داوە.
‎لە هاوینی ساڵی 1987 بڕوانامەی دوکتۆرای لە فەلسەفە وەرگرتووە. دوکتۆرنامەکەی بە ناوی (رۆڵی کولتوور لە پێکهێنانی هۆشیاریی نەتەوەیی کورد) نووسیوە.
‎لە ناوەڕاستی ساڵی 1989 وەک پەنابەر لە وڵاتی سوێد نیشتەجێ بووە.
‎لە بەهاری ساڵی 1991تا سەرەتای ساڵی 2001 لەگەڵ بەڕێزان د. کەمال میراودەلی، هاشم کۆچانی و کاروان عەبدوڵڵا، گۆڤارێکی کولتووریی وەرزییان بە ناوی (رابوون) لە سوێد دەرکردووە.
‎لە ساڵی 2006 لە سلێمانی سەرۆکی مەڵبەندی کوردۆلۆجی بووە.
‎لە ساڵی 2001 خەڵاتی ئەدەبیی (کلاس دی ڤیلدێ)ی سوێدی پێ بەخشرا.
‎ئەو خەڵاتە ئەدەبییە دوو ساڵ جارێک بە نووسەرێکی بیانی دەدرێت، کە بەرهەمەکانی بە سوێدی بڵاو کرابنەوە.
‎لە ساڵی 2007 خەڵاتی ئەدەبیی (مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد)ی لە سلێمانی پێ بەخشرا.
‎هۆنراوەکانی رەفیق سابیر بۆ چەندان زمانی بیانی تەرجومە کراون، لەوانە عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، فڕەنسی، سوێدی، دانمارکی، نەرویجی، هۆڵەندی و ئیستۆنی.‎لە ساڵی 2009-2001 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە

 شعری بەتەنیا جێم مەهێڵن
ئەمشەو زریان دەم چێنێ
مانگەشەو دەمڕفێنێ

خاوەنی چەندین کتێبی جوانە 
کە بۆ نەوەکانی داهاتوو جێماون




PM:11:00:25/04/2026