هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت".

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت".



AM:09:56:26/04/2026