دوانیوەڕۆی دوو شەممە ٢٧ ی نیسان کۆماری ئیسلامی ئێران دوای سێ رۆژ راگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێم، دەستی بە بۆردومان کردەوەو هێرشی کردە سەر کەمپی سورداش لە رۆژائاوای سلێمانی و کەمپی ئازادی لە کۆیە.
دوو سەرچاوەی بەرپرس لە هەردوو کەمپەکەوە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت بە " سپی " یان راگەیاند" لە کاتژمێر نزیکی ٤ بە دوو مووشەک هێرشکراوەتە سەر کەمپی سورداش و سەرچاوەی ئاوی کەمپەکەی کردۆتە ئامانج کە چەند تەنکییەکە ئاو بۆ کەمپەکە دابیندەکات".
هێرشی دووەم وەک سەرچاوەکەی ( سپی ) ئاشکرایکرد کاتژمێر ٥:٣٥ خولەک بووە بە دۆرن هێرشکراوەتە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیەو نەخۆشخانەکەی کەمپەکەی کردۆتە ئامانج.
هەردوو هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بە داوەوە نەبووە.
لە دوای پەیوەندیە تەلەفونییەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و عەباس ئێراقچی کە ٢٤ ی نیسان ئەنجامیان دا، سێ رۆژە هێرش نەکراوەتە سەر هەرێم، بەلآم ئەمڕۆ سەرلەنوێ دەستپێکردەوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە ئەم
لینکە بکەرەوە