کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەلێر هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە میلیشیا "تیرۆریستییەکانی" سەر بە ئێران لە عێراق دەکات و جەخت دەکاتەوە کە چاوپۆشی لە هیچ هێرشێک ناکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی.
لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا، کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند کە:"تیرۆریستانی بزووتنەوەی ئەنساروڵای ئەوفیا (HAAA) لە سەرتاسەری عێراق و ناوچەکەدا چالاکییەکانیان بەردەوامە، و لە ناویاندا هێرشی ٨ی نیسانیان کردە سەر دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.”
لە بەشی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:"ئەم گرووپە بەردەوامە لە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق، و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیانی مەدەنیی عێراقی و ئەمریکی.”
ئەمریکا لە کۆتاییدا هۆشداری داوە کە:"چاوپۆشی لە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناکەین، و چاوەڕوانین هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگیرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە ئێران لە خاکی عێراق.
هاوکات هەر ئەمڕۆ
وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دەدن بە هەر کەسێک کە زانیاریان پێبدات لە بارەی سەرکردەی عێراقی میلیشیایەکی سەر بە ئێران بەناوی ( حەیدەر ئەلغراوی ) کە سەرکردەی ئەنسار ئەڵا ئەلئەوفیایە.
دەقی هەواڵەکە: https://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=153130&Jor=2