بۆ جاری دووەم هێرشکرایە سەر کەمپی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداش

بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ، دووشەممە ، بۆ جاری دووەم، لە کاتژمێر ٧:٣٠ی ئێوارە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سورداش، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیرا.

هێرشی یەکەم کاتژمێر ١٦ی ئەمڕۆ و دوو سەرچاوەی بەرپرس لە هەردوو کەمپەکەوە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت بە " سپی " یان راگەیاند" لە کاتژمێر نزیکی ٤ بە دوو مووشەک هێرشکراوەتە سەر کەمپی سورداش و سەرچاوەی ئاوی کەمپەکەی کردۆتە ئامانج کە چەند تەنکییەکە ئاو بۆ کەمپەکە دابیندەکات".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە " کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ٧٠ مووشەک و درۆن، بنکە و مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئامانج گرتووە."




PM:08:42:27/04/2026