سەباح هەروامی: هەر لایەنێک لە کەیسی غەزاڵ مەولان کەمتەرخەم بووبێ رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆژی دووشەممە ٢٧ی نیسان لەبارەی شەهیدبوونی عەزاڵ مەولان کچە پیشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند" کە لێژنەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەو هەر لایەنێک کەمتەرخەمی کردبێ لە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشە رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر" .

ئاشکراشی دەکات کە هیچ جۆرە رێنماییەک نەبووە کە نەخۆش چارەسەر نەکرێت .

لەبارەی ئەو نوسراوەی کە لەلایەن پۆلیسەوە دراوە بە نەخۆشخانەکان کە دەبێت نەخۆش پەراوی پۆلیسی پێبێت دکتۆر سەباح هەورامی دەڵێت" زۆرجار بە هەڵە ئەم شتە تەفسیر دەکرێت و نەخۆش لە هەموو نەخۆشخانەکان چارەسەری بۆ دەکرێت پاشان بنکەی پۆلیس ئاگادار دەکرێتەە و رێکاری یاساییەکان دەگیرێتەبەر".

ئێوارەی رۆژی ١٥ی نیسان هێرشکرایەوە سەر کەمپەکانی حزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، لەوانەش کەمپی سورداش کە کەمپی بنەماڵەکانی هەر ٣ حزبی کۆمەڵە بە هاوبەشی لەوێ نیشتەجێن و لە ئەنجامدا ٣ پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان برینداربوون کە یەکێک لە پێشمەرگەکانی ئافرەت بە ناوی غەزال مەولان( ١٩ ساڵە و خەڵکی شاری مەهاباد، کە تازە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو) بە هۆی سەختی برینەکانی دوای چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستدا.

دواتر ئەمجەد حوسێن پەناهی ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتی لە لەزاری چەند هاوڕێیەکی غەزال کە لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لەگەڵی بوون بڵاویکردووەتەوە کە" ، دوای هێرشی درۆنی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی سوورداش، چەند بریندار هەبوون کە یەکێک لەوان بە ناوی غەزەڵ مەولان، برینەکەی زۆر قورس بوو. بۆیە بە پەلە گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش، کە لەوێ خزمەتگوزارییە سەرەتایی و پێویستییەکانی بۆ دابین کرا، بەڵام دواتر بە بیانووی نەبوونی قەرەوێڵە و کەمبوونی دەزگاکان، داواکارییەکەمان ڕەت کرایەوە. هەروەها، بۆمان ڕوون بوو کە بڕیارێک لە سەرەوە دراوە بۆ ئەوەی نەخۆشەکە وەرنەگرن.

پاشان، پێشنیاری گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی کرا. پەیوەندیمان بە نەخۆشخانەی ئاسیا کرد، بەڵام ئەوانیش ڕەتیان کرد. دواتر چووین بۆ نەخۆشخانەی بەخشین، کە لە سەرەتا قبووڵیان کرد، بەڵام کاتێک زانیان کە کەیسەکە پەیوەندی بە هێرشێکی درۆنی و بابەتی سیاسییە هەیە، وەرمانیان نەگرت و ڕووداوەکە گەیشتە قۆناغی دەمەقاڵە و دەنگ بەرزکردنەوە و دوای زیاتر لە ٣٠ دەقە چاوەڕوانی بەرەو خستەخانەی فاروق رۆیشتین، بەڵام پزیشکەکان نەیانتوانی غەزاڵ لە مردن رزگار بکەن".


https://www.facebook.com/share/v/1GVq4ATSi5/بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن 




PM:09:47:27/04/2026