دهۆک_سپی میدیا
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕەزا لە سەنتەری پارێزگای دهۆک، بەهۆی
کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک کوژرا و کوڕەکەشی بریندار بوو.
پۆیسی دهۆك رایگەیاند: دوای ڕووداوەکە، پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش
بە هاوکاریی کەسوکاری قوربانییەکە و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری، توانییان لە
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ناسنامەی بکوژەکان ئاشکرا بکەن کە ژمارەیان چوار کەس بوو.
ئاماژە بەوەشکردووە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، فەرمانی دەستگیرکردن
بۆ تۆمەتباران دەرچوو.
سەرەنجام بە هەماهەنگی لە نێوان پۆلیسی دهۆک و زاخۆ، شەوی ڕابردوو
هەر چوار تۆمەتبارەکە لە سەنتەری شاری زاخۆ لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیرکران.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، دەستگیرکراوەکان لەبەردەم دادوەردا
دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان بەردەوامە.