خالید شوانی: سوودانی و تەیف سامی ڕازی بوون بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ٤ی هەرێم

وەزیری دادی عێراق ئاشکرای دەکات کە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ٤ی هەرێمی کوردستان ڕازی بوون بێ ئەوەی ١٢٠ ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆش بە تەواوی ڕادەست بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی پارتی ڕایگەیاند" دەربارەی مووچەی مانگی ٤ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و تەیف سامی، وەزیری دارایی قسەی کردووە".

شوانی وتیشی" هەریەک لە سوودانی و تەیف سامی ڕازی بوون بە ناردنی مووچەی مانگی ٤ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو کە سوودانی تێگەیشتنی هەبووە بۆ ئەوەی کە بە هۆی ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە، هەرێمی کوردستان ئەم مانگەش ناتوانێت ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ وەک خۆی ڕادەست بکات، بۆیە بە کەمتر لەوەش ڕازین.



PM:12:26:28/04/2026