شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ چەند رۆژی داهاتوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت " تەرزەی قەبارە گەورە دەبارێت".
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە سەرەتا بۆ ئەمرۆ و بەتایبەت ئەمشەو ناوبەناو هەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەهەندێ شوێندا تەرزە ئەبارێت و قەبارەی تەرزەکان لەهەندێ شوێندا گەورە ئەبێت ".
راشیگەیاند " بۆ سبەی چوارشەمە کاریگەری ئەو ناجێگیریە بەچالاکی بەردەوامی ئەبێت تاکاتەکانی ئێوارە بەهەمان شێوە تاوە باران و بروسکە و تەرزە لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەبێت پاشان کەش جێگیر ئەبێتەوە و پلەکانی گەرما جێگیر ئەبن ، بۆ رۆژی پێنجشەمە کەش و هەوا بەگشتی جێگیر ئەبێت و ئاسمان زۆربەی کات ساماڵ ئەبێت تەنها لەهەندێ ناوچەکانی سنوری ئیدارەی سۆران ئەگەر هەیە تاوە باران و بروسکە دروستببێتەوە بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارەدا بۆ ماوەیەکی کورت ، بۆ رۆژی هەینی ١/٥/لەتەواوی ناوچەکان کەشوهەوا جێگیر ئەبێت و پلەکانی گەرماش بەرێژەی ٣ بۆ ٤ پلەی سەری بەرزدەبنەوە .
ئەو کەشناسە ئەوەشی خستەڕو کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ئەگەر هەیە حاڵەتی ناجێگیری کەش و هەوا بەلاوازی دەستپێبکاتەوە و لەهەندێ شوێندا لە رۆژانی یەکشەمە و دووشەمە تاوە بارانی کورت خایان و بروسکە دروستببێت بەڵام بەگشتی لاوازەبێت هەموو شوێنەکان ناگرێتەوە .