نەخۆشیەکی ڤایرۆسی لە ناو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە


بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی، دکتۆر کۆیان زاهیر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک لە ناو منداڵاندا رونکردنەوە دەدات.

سێ شەممە، ٢٨ نیسان ٢٠٢٦، دکتۆر کۆیان زاهیر رایگەیاند " ئەو ڤایرۆسەی بڵاوبووەتەوە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵیکی تر دەگوازرێتەوە، هەفتەی یەکەمی ڤایرۆسەکە کەمێک قورس دەبێت، چونکە منداڵەکە خواردنی بەتەواوی کەم دەبێتەوە بەهۆی برینەکانی ناودەمییەوە و ماوەکەی نزیکەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت".

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری وتوشیەتی "ڤایرۆسەکە جێگەی مەترسی نییە و دڵنیایی بە دایکان و باوکان دەدەین، ڤایرۆسەکە قورس نییە و کەمترین منداڵ بەهۆی ڤایرۆسەکەوە داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن، تەنها ئەو منداڵانە نەبێت کە بەهیچ جۆرێک خواردن ناخۆن و بێهێز بوون".

ڤایرۆسەکە لە ئێستادا لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە ڤایرۆسی دەم و دەست و قاچ، مەترسییەکی ئەوتۆی نییە و سووڕی نەخۆشییەکە نزیکەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت.




PM:03:15:28/04/2026