"خاوەنی باڵەخانەکەی کەرکوک دەستگیر کرا"

‌وێنەی رووداوەکە

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئەحمەد کەرکوکی بە میدیاکانی راگەیاندوە "خاوەنی ئەو باڵەخانەیەی کە دوێنێ روخا و کرێکارێک گیانی لەدەستدا، دەستگیرکرا".

دوو شەممە، ٢٨ نیسان ٢٠٢٦، دوای ئەوەی دوێنی لە گەڕەکی وەحدەی شاری کەرکوک و لە کاتی کۆنکرێت تێکردن سەقفی باڵەخانەیەک رووخا و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لە دەستدا و ١١ کرێکار برینداربوون، عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتی "کار لەسەر لابردنی پاشماوەی باڵەخانە ڕووخاوەکە دەکرێت و جگە لەو حاڵەتەی کە گیانیلەدەستداوە، یەک کرێکاری دیکە تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی بووژاندنەوەی دڵە لە کەرکوک".

بە پێی زانیارییەکان شارەوانیی کەرکوکیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە پێکهێنا.




PM:04:54:28/04/2026