بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ: هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بۆ سەیرانگاکان قەدەغەیە


وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، بەهمەن عەبدوڵا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باس لەوە دەکات کە بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بۆ سەیرانگاکان قەدەغە کراوە.

چوار شەممە، ٢٩ نیسان ٢٠٢٦، بەهمەن عەبدوڵا، رایگەیاند "بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی فشار و رووداوی هاتوچۆ لە ناوچە گەشتیارییەکاندا، هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بۆ ناو سەیرانگەکان لە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی تا ١٢:٠٠ ی شەو قەدەغە کراوە".

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ وتیشی "سەرجەم بازگە و مەفرەزەکانی دەرەوەی شار ئەرکی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەیان دەخرێتە ئەستۆ."
 
بەهمەن عەبدوڵا داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە پێناو سەلامەتی خۆیاندا پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن.




PM:02:03:29/04/2026