سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لەیلا عومەر سەردانی پارکی ئازادی کرد، بە مەبەستی بەدواداچوون بە پرۆژەی تایبەت بە وەزش و راککردن.
چوار شەممە، ٢٩ نیسان ٢٠٢٦، پرۆژەکە بە جۆرێک دیزاین کراوە کە لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکانی گۆڕەپان و مەیدان بگونجێت. درێژی تراکەکە ٤٠٠ مەترە و پاناییەکەی ٤مەترە، کە بۆ ٤ هێڵی جیاواز دابەش کراوە. ئەم دابەشکارییە ڕێگە دەدات چەندین وەرزشوان لە یەک کاتدا بەبێ دروستکردنی ئاستەنگ بۆ یەکدی، وەرزش ئەنجام بدەن.
بەپێی زانیاریەکان لە بەڕیوبەرایەتی شارەوانی "وردیی پێوانەکان و جۆری کارکردن تێیدا، شوێنەکە توانای میوانداریکردنی پاڵەوانێتییە فەرمییە ناوخۆییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی دەبێت لەسەر ئاستی پارێزگا و هەرێم".
پارکی ئازادی دەکەوێتە سەنتەری شاری سلێمانیەوە و بە هۆی هەبوونی سەوزایی لە ناو پارکەکە بەیانیان و ئێواران هاوڵاتیان بۆ ئەنجامدانی وەرزش ڕوودەکەوە پارکەکە.