سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق سەردانی کوردستان دەکات

‌عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەبدولرەحمان جەزائیری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق "هەفتەی داهاتوو" سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

چوار شەممە، ٢٩ نیسان ٢٠٢٦، عەبدولرەحمان جەزائیری، رایگەیاند "ئامانجی سەردانەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، وەک کێشەی مووچە و ماددەی ١٤٠، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ستراتیژێکی نوێی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان".

رۆژی ٢٧ نیسان  لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی رێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی عەلی زەیدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.
 




PM:03:50:29/04/2026