پلەکانی گەرما ٤ - ٥ پلە بەرزدەبنەوە


پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات وردە وردە کەش جێگردەبێت و پلەکانی گەرما ٥-٦ پلە بەرزدەبێتەوە.

ئاراز جەبار پسۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا کە شەوی ٢٩ ی نیسان بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوە دەکات، پێنجشەمە ئاسمانی هەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵە هەور ئەبێت کەش لەزۆربەی ناوچەکان جێگیر ئەبێت و لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەر هەیە لەهەندێ شوێندا لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و سۆران بەلاوازی هەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان دروستببێتەوە و پاشان لەکاتەکانی ئێوارەدا کۆتای پێدێت".

ئەو پسپۆرە پێشبینی دەکات، بۆ رۆژی هەینی بەگشتی کەش لەتەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر ئەبێت و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش دەستپێدەکات بە رێژەی ٤ تا ٥ پلە ، لەناوچەکانی رۆژئاوای عێراق بەتایبەت پارێزگای ئەنبار رۆژی هەینی ئەگەری بارانی بەخوڕ و تەرزە و بروسکە ئەبێت .
لە بارەی هەفتەی داهاتووە، ئاراز جەبار دەڵێت "لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە رۆژی شەمە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و بەگشتی کەش و هەوا لەزۆربەی کات و ناوچەکان جێگیر ئەبێت، تەنها لەهەندێ شوێن و کاتدا بەدیاری نەکراوی لەوانەیە تاوە باران و بروسکەی کورت خایان دروستببێتەوە ، وە ئەگەر هەیە لەرۆژی دووشەمەوە ٤ ی ئایار بارستە هەوایەکی سارد لەدەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان بگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک کاریگەریەکانی بەردەوامی ببێت کە خۆی ئەبینێتەوە لە دابەزینێکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما و هەروەها لەسەرەتاوە ئەگەری هاتنی بارانێکی کەم و هەورە بروسکە ئەبێت لەهەندێ شوێندا بەڵام زیاتر بارستەهەوایەکی وشکە ، بەگشتی تا ماوەیەکی نادیار کەش و هەوای ناوچەکە زیاتر جێگیر ئەبێت و ئەگەری هاتنی بارانی زۆر و گشتگیر لەئارادا نابێت".




AM:12:14:30/04/2026