بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی ڕاگەیاند، کە تێیدا ئاماژە بە ئەگەری تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت.
کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و مەودای بینین لەنێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتردایە، بۆ کاتەکانی ئێوارەش کەشوهەوا بە گشتی بەرەو سەقامگیربوون دەچێت.
بۆ سبەی هەینی، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە پەڵەهەور دەستپێبکات و لە کاتەکانی ئێوارەدا بۆ نیمچەهەور بگۆڕێت. لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، ئەگەری نمە باران لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژئاوای هەرێم هەیە. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (١ بۆ ٢) پلە بەرز دەبنەوە و خێرایی با کەم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ٢٦پلەی سیلیزی
پیرمام ٢٣ پلەی سیلیزی
سۆران ٢٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی ٢٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ ٢٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٨ پلەی سیلیزی