هێڵی ئاسمانیی تورکیا گەشتەکانی بۆ هەولێر و بەغدا دەستپێدەکاتەوە

کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی (تورکیش ئەیرلاینز) رایگەیاند کە لە میانی مانگی ئایاری داھاتوودا، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ھەولێر و بەغدا، دەست پێدەکاتەوە.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاریانداوە لە میانی مانگی ئایاری داھاتوودا، گەشتەکانیان بۆ ھەولێر و بەغدا، دەست پێ بکەنەوە.  ھەروەھا کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی تورکیش ئەیرلاینز لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ڕۆژی ٨ی مانگی ئایار گەشتەکانی ھاتن و چوون لە ئیستانبوڵەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ئەنجامدەدەن.


بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ڕۆژی ١٤ی ئایار گەشتەکانی ھاتن و چوون لە ئیستانبوڵەوە لەلایەن کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی تورکیش ئەیرلاینز بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، ئەنجام دەدرێن.

ھاوکات ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦ کۆمپانیای پێگاسووس ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی ٨ی ئایار لە فڕۆکەانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە، گەشتەکانی بەرەوە ئیستانبوڵ دەست پێ دەکەنەوە.




PM:01:45:30/04/2026