مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی نیسان، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی لقەکانی ئەو حزبە دەکەن و رایدەگەیەنێت، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی راستی نییە.

دەقی روونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

چەند ڕۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا بابەتی دیراسەکردن بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێت، بڵاودەکرێتەوە! ئەم بابەتە دورە لەڕاستی و، وا باشە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن.



مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦




PM:02:17:30/04/2026