پەیامنێرەکەی پایتەخت میدیا ئازاد کرا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، جوتیار رەسوڵ، پەیامنێری ماڵپەر و سۆسیال میدیای پایتەخت لە دەڤەری رانیە بە کەفالەت ئازاد کرا.

شەوی چوار شەممە ٢٩ ی نیسان لە راگەیاندراوێکی بەپەلەدا ماڵپەر و سۆسیال میدیای پایتەخت بڵاوکراوەتەوە، هاتووە " دوای زیاتر لە ٣٥ کاتژمێر لە دیارنەمانی پەیامنێرمان جووتیار رەسووڵ لە دەڤەری راپەڕین، زانیاری تەواومان لەسەر بێسەروشوێبوونی دەستکەوتووە و دڵنیایین لە لایەن ئاسایشی گشتیی یەکێتی ڕفێنراوە و ئێستا لە سلێمانی دەستبەسەرە".

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ئەو پەیامنێرە بە کەفالەت ئازاد کراوە.




PM:04:57:30/04/2026