تۆمەتباری کوشتنی شوانە گەنجەکە دەستگیرکرا

‌وێنەی گەنجە کوژراوەکە

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە "براکەی خۆی کوشتوە".

پێنج شەممە، ٣٠ نیسان ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، کە رۆژی سێ شەممە هەڵساوە بە کوشتنی برایەکی خۆی لە گوندی دووشیوانی سەر شارۆچکەی قوشتەپەی شاری هەولێر".

"هاوڵاتیەک بەناوی مالک ئەنوەر ئەحمەد پیشەی شوانی مەڕوو ماڵاتە و لە شوێنێکی چۆڵەوانی کوژراوە. دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانیان دەست بەجێ لە لایەن تیمی تاوانەکانی ئاسایشی هەولێر دەست بە بەدواداچون کراو ناسنامەی تۆمەتباری بکوژ ئاشکرا کرا کە دەکاتە برایەکی کوژراوەکە"، ئاسایشی هەولێر وا دەڵێت.

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە "دوای رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری بکوژ دەستگیر کرا بەناوی ( د ، أ ، أ )هەروەها  لە لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی براکەی خۆی".





PM:07:36:30/04/2026