سەرچاوەیەک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە سپی میدیا رایگەیاند "بە شەش درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە دوانیان خراونەتە خوارەوە".
پێنج شەممە، ٣٠ نیسان ٢٠٢٦، ئەو سەرچاوەیە بە سپی میدیای وت "بە شەش درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە دووانیان خراونەتە خوارەوەو، چوار لەو درۆنانە کەمپەکە و چواردەوریان کردوەتە ئامانج ، هیچ زیانێکی گیانی نیە".
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە لە ٨ نیسانی ٢٠٢٦، ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەیە، بەڵام لە کاتی ئاگربەستەوە تا ئێستا ٣٠ جار هێرشی درۆنی ئێران کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.