کەشاسی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، نوێترین پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات.

ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، مەودای بینینیش لەنێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتردایە.

بۆ سبەی شەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا بێت و لە کات و ناوچەی جیاجیا ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و ئاراستەی با بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ٢٥ پلەی سیلیزی 
پیرمام ٢٠ پلەی سیلیزی
سۆران ٢٣ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ١٦ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ٢٥ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک ٢٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ٢٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ٢٨ پلەی سیلیزی




PM:12:21:01/05/2026