بە وێنە..ڕووداوێکی هاتووچۆ حەوت قوربانی لێکەوتەوە

ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای کەلار–دەربەندیخان وەرگەڕا و بە هۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٦ کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر ڕێگای کەلار–دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا کە بە ئاراستەی قەزای دەربەندیخان دەچوو، لە ناوچەی باوەنور کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بەهۆی ئەم ڕووداوە، منداڵێکی تەمەنی چوار ساڵان گیانی لەدەستدا و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەموو بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەدی کەلار لە ناوچەی باوەنور. هەروەها، بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە لە کەلار.



PM:01:50:01/05/2026