میدیا ئەمریکییەکان دەردەخەن کە پێنتاگۆن چەند بژاردەیەکی سەربازی خستووەتە سەر مێزی دۆنالد ترەمپ، لە کاتی هەڵچوونی گەڕانەوەی ئەگەری توندوتیژی و جەنگ لە ناوچەکەدا.
بەپێی ئەم زانیارییانە، بژاردەکان بریتین لە:
یەکەم:
هێرشێکی موشەکی و ئاسمانی کورتخایەن بۆ سەر ژێرخانی سەربازی، ئەمنی و ئابووریی سوپای پاسداران، لەگەڵ ئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی.
دووەم:
ئەنجامدانی هێرشێکی زەمینی بە هێزی کۆماندۆز بۆ دەستبەسەراگرتنی هەندێک لە دوورگەکانی ناو گەروی هورمز، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ڕێگای بازرگانی نێودەوڵەتی و پاراستنی هاتوچۆی نەوت.
سێیەم:
هێرشێکی زەمینی بۆ دەستبەسەراگرتنی نزیکەی ٤٨٠ کیلۆگرام لە یۆرانیۆمی پێتێنراو بەڕێژەی %٦٠، کە دەوترێت ئامانجی گواستنەوەی بۆ ئەمریکا هەیە.
ئەم بژاردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان و سنووردارکردنی کاریگەرییەکانی ئێران لە ناوچەدا دەستنیشان دەکرێن، بەڵام هێشتا بڕیارێکی فەرمی لەسەر ئەنجامدانیان نەدراوە.