لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی
هەڵەبجە ناوی ژمارەیەک بریکار بڵاودەکاتەوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە سبەینێ
غاز دابەش دەکرێت و سەردانی ئەو بریکارانە بکەن.
بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی سوتەمەنی
قایمقامیەتی هەڵەبجە، هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار
دەکرێنەوە کە سبەینێ شەممە، کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر
ئەوماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارانەیە کەلە لیستەکەدا هاتووە، هەرماڵێک یەک بتڵ
غازی پێ دەدرێت.
دەشڵێت:
داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ
بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت، هەر هاووڵاتییەکیش تا کاتژمێر ١١ ئامادەنەبێت مافی
دەفەوتێت.