بەهۆی دەمەقاڵێوە شەڕێکی قورس لە نێوان دوو بنەماڵەدا روودەدات و لە ئەنجامدا موختار و سێ کەسی تر لە گوندێکی ناوچەی شێخان کوژران و کەسێکی تریش بریندارە.
لە پارێزگای دهۆک پەیامنێری " سپی " رایگەیاند " لەگوندی ( ئیسیان ) لە قەزای شێخان دوو بنەماڵە دەبێت بە شەڕیان و لە ئەنجامدا پەنا دەبنە بەر تەفەنگ و موختاری گوندەکە لەگەڵ سێ کەسی دی دەکوژرێن کە یەکێکیان ژنە، یەکێکی تر لە کوژراوەکان گەنجێکە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری شەڕەکە دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی.
موختاری گوندی ئیسیان کە لەم شەڕەدا کوژراوەو ناوی ( سەلام بەدەل)ە.
هێزە ئەمنییەکان بەدەم رووداوەکەوە چوون و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
وێنەی موختارەکە..