ئۆتۆمبیلێک دەکەوێتە گەلی عەلی بەگەوە ٣ منداڵ بێ سەروشوێنن‌و دایک و باوکەکە رزگاربوون

لە رووداوێکدا لە سەیرانگای گەلی عەلی بەگ ئۆتۆمبیلێک دەکەوێتە نێو ئاوی گەلیەکەوە، باوک و دایکەکە رزگاریان دەبێت، سێ منداڵیان تا ئێستا چارەنووسیان نا دیارە.

بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی هەینی ١ی ئایار کاتژمێر ٩:٤٠ ی شەو ئۆتۆمبیلێک کە خێنزانێکی پێنج کەسی تێدا بووە کەوتوونەتە ئاوی گەلی عەلی بەگەوە، دایک و باوکەکە لە ئۆتۆمبیلەکە پەڕیوون و رزگاربوون، بەلآم سێ منداڵیان بە ئۆتۆمبیلەکەوە چارەنووسیان نا دیارە.

ئەو سێ منداڵە یەکێکیان ٨ ساڵە، ناوەنجییەکەیان ١٤ ساڵەو گەورەکەیان ١٧ ساڵە.

ئەو خێزانە کوردن و خەڵکی خەلیفانن.

تیمەکانی فریاکەوتن دەگەڕێن بەشوێن ئۆتۆمبیلەکان و چارەنووسی مندالەکاندا بەهۆی زۆری و خوڕی ئاوەکەوە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.




AM:12:37:02/05/2026