رۆژنامەنووس شێروان شێروانی پەیامێکی دەنگی بڵاودەکاتەوەو داوای پشتگیری دەکات


رۆژنامەنووسی ناسراوی کوردستان، شێروان شێروانی کە تا ئێستا شەش ساڵە لە زیندانە، رۆژی هەینی ١ی ئایار  پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوەو داوای پشتگیری لە رۆشنبیران و هاوڵاتیان دەکات، بۆ رزگاربوونی لە زیندان.

لە پەیامە دەنگەیەکەدا کە دەست " سپی " کەوتووە، شێروان شێروانی دەڵێت " من ١٠ رۆژە لە مانگرتندام لە خواردن، داوا لەئێوە دەکەم پشتگیریم بکەن ئەگەر بەلایەنی کەمەوە بە پۆستێکیش بێت".

شێروان شێروانی دەڵێت" ئەگەر من ژیانێکی شەخسیم بویستایە، دەمتوانی هەر جارێک تەفاوزم لەگەڵ دەکەن، تەنازولێکم بکردایە".
ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت" جێم مەهێڵن و ئەگەر تەنها لە فەیسبووکیشە پۆستێک بۆ پشتیگریم بنووسن ".

دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنج شەممە، ٢٣ نیسان ٢٠٢٦، لە راپۆرتەکێکدا رایگەیاند "شێروان شێروانی دوو داواکاری سەرەکی ئاراستەی تیمی دەستە کرد ئەویش پێدانی مۆڵەتی چوونەوەی ماڵەوە بەپێی یاسا و ڕێنمایییەکان. لە حاڵەتی جێبەجێ نەکردنی داواکاری یەکەم، ڕێگەی پێ بدرێت بگوازرێتەوە بۆ چاکسازیی گەورانی سلێمانی. ناوبراو ڕایگەیاند کە وەڵامدانەوەی دروستی ئەم داواکارییانە دەبێتە هۆی ئەوەی کۆتایی بە مانگرتنەکەی لە خواردن بهێنێت"، کە تا ئێستا داواکارییەکانی جێبەجێنەکراوە و رەتکراوەتەوە.

رۆژنامەنووس شێروان شێروانی یەکێکە لە دەستگیرکراوانی کەیسی زیندایانی بادینان و لە تشرینی یەکەنی ٢٠٢٠وە بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" دەستگیرکراوە و لە شوباتی ٢٠٢١ لە لایەن دادگای تاوانەکانی هەولیرەوە سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە تەموزی ٢٠٢٣ جارێکی دیکە بە تۆمەتی "ساختەکاری و دەستکاریکردنی پەراوی فەرمی" سزای ٤ ساڵی دیکەی بۆ زیادکرا و کەیسەکەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کاردانەوەی بەدوادا هاتووە و بە "کەیسێکی سیاسی و دەسترێژیکردنە سەر ئازادی رادەربڕین" پێناسە دەکرێت.

بۆ گوێگرتن لە پەیامەکەی شێروان شێروانی ئەم لینکە بکەنەوە..




AM:01:33:02/05/2026