پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و باران دەبارێت

کەشناسێکی کورد پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادەکات و ئاشکرای دەکات کە تاوە باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بلاویدەکاتەوە کە ' لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی خەماسینی بیابانەکانی باکوری ئەفریقا سبەی یەکشەمە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەئەنجامی هەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی هەوادا و شێی ناوخۆی ئەگەری ناجێگیریەکی لاواز لە کەشوهەوادا ئەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکان و زیاتر لە سنوری ئیدارەی سۆران و راپەرین و سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی لەهەندێ کات و شوێندا هەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان دروستەبێت".

ئاشکراشی دەکات کە  لەوانەیە لەهەندێ ناوچە و شوێنی دیکەشدا بەدیاری نەکراوی کەڵەکە هەوری بە بروسکە و نمە باران ببێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ٢ بۆ ٣ پلە بەرزدەبنەوە ، بای باشوری رۆژئاوا کاتەکانی دوای نیوەرۆ چالاک ئەبێت ١٥-٣٠کم/ک .

ئاماژە بەوەشدەکات کە لە دوو سبەی رۆژی دووشەمەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری هەورە بروسکە و تاوە باران زیاتر ئەبێت .




AM:09:06:02/05/2026