گەنجێک لە سەیدسادق بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق، گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی ڕێکەت عەبدوڵا بەهۆی دەستڕێژی گولـلە گیانی لەدەستدا. هەروەها لە کاتی ڕووداوەکەدا، برای کوژراوەکەش بریندار بوو و قاچی بە فیشەک شکاوە.

بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ڕوویداوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی هۆکار و وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە.




AM:11:13:02/05/2026