پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" باران دەبارێت".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان و پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٨ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٥ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٨ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٠ پلەی سیلیزی

ئەوەشی خستەڕوو سبەی یەک شەممە کەشی ناوچەکەمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆ وە لە شوێن و کاتی جیا جیادا پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (٢ – ٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣١ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٧ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٣٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣١ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٣٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٣ پلەی سیلیزی





PM:12:16:02/05/2026