وادەی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما راگەیەنرا

بە پێی پێشبینی شارەزایەکی کەشناسی سبەی دووشەممە ئەگەری دروستبوونی ناجێگیریەک لەبەرگەهەوادا ئەبێت و تاوە باران و چالاکبوونی هەورە بروسکە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی دووشەممە ٤ی ئایار، لەئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ناوچەکانمان ئاسمانی هەرێم بە زۆری نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو ئەبێت و لەکاتەکانی بەرەبەیانەوە بۆ نیوەرۆ ئەگەری دروستبوونی ناجێگیریەک لەبەرگەهەوادا ئەبێت و تاوە باران و چالاکبوونی هەورە بروسکە لە زۆرێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەرین و هەندێ لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە ئەبێت.

پێشبینیش دەکات، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٤ تا ٥ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە ، رێژەی بارانەکە بەجیاوازی شوێنەکان لەنێوان ١ ملم تا زۆرترین رێژە ١٥ ملم ئەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکان .




AM:10:31:03/05/2026