لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەرچاوەیەک لە پرۆژەی رووناکی باس لەوە دەکات نزیکەی ٢٠ هەزار ماڵ پسوڵەکەیان بۆ مانگی ئادار سفر دینارە، چونکە "لە مانگەکانی پێشووتردا داشکاندنی کارەبایان" هەبووە.
یەک شەممە، ٣ ئایار ٢٠٢٦، سەرچاوەکەی پرۆژەی رووناکی وتویەتی "ئەو ماڵانەی لە رێگەی ئی-پسووڵە داشکاندنیان وەرگرتبوو، بەشێکیان پارەیان مابوویەوە بۆ کرێی کارەبای مانگی ئادار و لەو مانگەشدا خەرجیی کارەبایان لەو پارەیە زیاتر نەبوو کە بۆی داشکێندرابوو، بۆیە پسووڵەکەیان سفر دینار بوو".
بۆ تێگەیشتنی سوودمەندان لە داشکاندنەکە پرۆژەی رووناکی رایگەیاندوە"کەسێک لە دوایین پسووڵە ١٩ هەزار دیناری بۆ هاتبێتەوە، لە داشکاندنەکەش ٢٠ هەزاری هەبوبێت، ئەوا پسووڵەکەی دەبێتە سفر و پارەی لێوەرناگیرێ".
ئێستا نزیکەی ٥ ملیۆن و ٥٠٠ هاوڵاتیی کە دەکاتە زیاتر لە ٪٨٥ ـی کۆی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی ڕووناکی (کارەبای ٢٤ کاتژمێری) سوودمەندن.