وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" ئەم دەنگۆیانەی باس لە بڕینی هاوکاری ئەمەریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە".
رۆژی یەک شەممە ٣ ی ئایار وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە بڕینی هاوکارییەکانی پێشمەرگە لە وەزارەتی جەنگی ئەمەریکاوە دەکەن، وەزارەت دەڵێت " چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایا هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیراون. ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە کە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژۆ کراوە".
وەزارەت باس لەوە دەکات کە تەنیا هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش.
لە کۆتاییدا وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت " هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمەریکا، کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، ڕێکخراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە، مانگی نۆی ساڵی 2026ە. چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە".
لە شەڕی داعشەوە وەزارەتی بەرگری پێشووی ئەمەریکاو ئێستا جەنگ هاوکاری هێزی پێشمەرگە دەکات لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بڕی ٢٥٠ تا ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری خەرجکرد بۆ پێشمەرگە.
لە ساڵی ٢٠٢٥دا جگە لەم هاوکارییە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلاریش خەرجدەکرا بۆ پێشمەرگە و بە هاوکاری دابەشدەکرا بەسەر پێشمەرگەدا.