لە دوو رووداوی جیادا ٤ کەس گیانیان لە دەستدا و منداڵێکیش برینداربوو

‌ساتی دەرهێنانەوەی تەرمی سێ هاوڵاتیەکە لە زاخۆ

ئەمڕۆ یەک شەممە، لە گوندی کولێ سەر بە شارەدێی باتێلی زاخۆ سێ شوان لە گۆمێک ئاودا خنکان و لە رووداوێکی دیکەدا لە کۆمەڵگای دۆمیزی سەربە پارێزگای دهۆک، بەهۆی هێرشی سەگی بێلانەوە، دوو منداڵ کە برای یەکترن یەکێکیان گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەیان بریندارە.

یەکشەممە، ٣ ئایار ٢٠٢٦، سەبارەت بە رووداوی یەکەم بەرگری شارستانی زاخۆ رایگەیاند "کاتژمێر ٣:١٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندی بە ژوری کۆنترۆڵەوە کرا و ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی خنکان و کە سێ کەس لە گۆمێکدا خنکاون و هەرسێکیان عەرەبن، سێ کەسە یەکێکیان تەمەنی ٨ ساڵ کوڕ،  باوک ٤٠ ساڵ و مام ٢٥  ساڵیە، کاتژمێر ٤:١٠ خولەک تەرمی هەرسێکیان دۆزرانەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کران".

لەبارەی رووداوی دووەمەوە،  منداڵەکان برابوون یەکێکیان کە تەمەنی ٥ ساڵ بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا و ئەوی دیکەشیان تەمەنی ١٠ ساڵە و بریندارە، بەپێی زانیارییەکان دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و تائێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

 هەینی ١ ئایار ٢٠٢٦، ئۆتۆمبێلێک کەوتە ئاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ و بەهۆیەوە سێ منداڵ خنکان کە تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران بەردەوامن لە گەڕان.




PM:06:51:03/05/2026