په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح هه‌ڕه‌شه ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت که گه‌نده‌ڵی گه‌وره ئاشکرا ده‌کات و داوای یاسایش له‌سه‌ر هه‌موویان تۆمار ده‌کات.
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له پۆستێکدا نوسیوویه‌تی" ئه‌و دۆسیانه‌ی سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارده‌که‌م، گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌یی دارایی و دیارنه‌بوونی چاره‌نووسی هه‌زاران پرۆژه، گه‌نده‌ڵی له بواری کارگێڕیی و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی له وه‌به‌رهێنان و قۆرخکاری له بواری نه‌وت و به‌ڵێنده‌رایه‌تی و کێشه‌کانی داهاتی ناوخۆی تێدایه. پێویستم به پشتیوانی هه‌موو لایه‌که به پێدانی دێکۆمێنت و پشتیوانیکردنی مه‌عنه‌وی".
هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و سکاڵایانه‌ی تۆماریان ده‌کات ته‌نیا وه‌ک بابه‌تێکی یاسایی و رێگایه‌ک بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ببیندرێت نه‌ک زیاتر و ده‌ڵێت" به‌دڵنیایه‌وه من هیچ نیه‌تێکی سیاسیم نییه بۆ شکاندنی هیچ که‌س و لایه‌نێک و ده‌ستپارێزی له‌که‌سیش ناکه‌م، به به‌ڵگه‌ش ئه‌مه ده‌سه‌لمێنم، هیچ هۆکارێکیش نییه بۆ چاوپۆشیکردن له‌که‌س له‌هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌ک بێت و هه‌رگیز خۆم شه‌رمه‌زاری به‌رده‌م خوا‌و خه‌ڵک ناکه‌م".