نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە سەردانی بەغدای کرد بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، لە سەرەتادا لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆدەبێتەوە و پاشان دیداری لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی و عەلی زەیدی دەبێ، هەروەها کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سوننەکانیش هەیە.
ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق چڕبوونەتەوە. بە وتەی سەرچاوە سیاسییەکان، لە کۆبوونەوەکاندا میکانیزمی پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان تاوتوێ دەکرێ.
لە هەمان کاتدا، فشارەکان بۆ خێراککردنی پێکهێنانی کابینەکە زیاد بوون، چونکە هەندێک پەرلەمانتار بۆ حەج دەچن و هەوڵ دەدرێت پێش وادەی دەستووری کابینەکە تەواو بکرێت و لە پەرلەماندا دەنگی لەسەر بدرێت.