لاهور شێخ جەنگی و ١١ کەسی دیکەی کەیسی لالەزار دادگایی دەکرێن

بڕیارە رۆژی ٧ی ئایار، دادگا لەبارەی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار دابنیشێت و بڕیار لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەکەی بدات.

رۆژی دووشەممە، دانا تەقیەدین، یەکێک لە پارێزەرەکانی لاهور شێخ جەنگی راگەیاند، "پاش تەواوبوونی وردبنی لە دۆسیەی گیراوانی لالەزار شێخ لاهور و هاوڕێکانی، لە ٧ی ئایار، یەکەم دانیشتنی دادبینی دەکرێت بۆ خوێندنەوەی دۆسیەکە و بڕیاردان لەبارەیەوە."

وتیشی، چەندین جار هەوڵیان داوە کەیسەکە بگوازنەوە و وتی: "٩ جار داوای گواستنەوەی کەیسەکانمان بۆ شاری هەولێر کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا داواکارییەکەمان قبووڵ نەکراوە."

شەوی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی رازی نەبوو خۆی رادەست بکات، هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی دەستگیرکران.




PM:01:20:04/05/2026