بۆ پاراستنی نرخ و ڕێگری لە کەمبوونەوەی خۆراک، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێـمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژانەمەوانیدا ئاشکرای کردوە کە "ڕێگری دەکەن لە هەناردەکردنی خۆراک"، لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوەی هەیە بە هۆی زیادبوونی نرخی خۆراکەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە هەرێمەوە هەناردەی خۆراک دەکرێت.
دوو شەممە، ٤ ئایار ٢٠٢٦، ، مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان ، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " هەوڵێک هەبوو خۆراک و پێداویستییەکانی رۆژانە لەنێویاندا برنج لە هەرێمی کوردستان ببرێتە ئێران، چونکە لەوێ نرخ بەرزە، بەڵام رێگە نادرێت".
"ئێمە لەلایەن حکومەتەوە ئاگادارکراوینەتەوە، کە بڕیاردراوە رێگا نەدرێت ئەو خۆراک و پێداویستییانەی لەناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەن هەناردەی هیچی وڵاتێکی ناوچەکە بکرێت"، مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان وا دەڵێت.
لەبارەی هۆکارەکەشەوە سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران وتی "دۆخی ناوچەکە دیارە چۆنە و نامانەوێت لە هەرێمی کوردستان کێشەی کەمیی خۆراک دروست بێت".
ئەو خۆراکانەی کە باس لە هاوردەکردنیان کراوە برنج، رۆن، چا و بەشەخۆراکی مانگانەیە.
بەر لە ٢٨ شوبات و دەستپێکردنی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بەهۆی دابەزینی بەهای تەمەنەوە نرخی پێداویستیەکان لە ئێراندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزببوەوە و ئێستاش دوای جەنگ نرخەکان زیاتر بەرزبونەتەوە بە تایبەت خواردن.