لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بەڕێوبەری ناحیەی چوارقوڕنە، زانا رەسوڵ دەڵێت "توانیومانە لە رێگای کامێراکانی چاودێری و سەرچاوەکانەوە شۆفێرەکە بدۆزرێتەوە"، کە پاشماوەیەکی "زۆری" پەلەوەری لە نزیک پردی هیزۆپی گەشتیاری فڕێدابوو.
دوو شەممە، ٤ ئایار ٢٠٢٦، زانا رەسوڵ، بەڕێوبەری ناحیەی چوارقوڕنە رایگەیاند "دوای ئەوەی لە لایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادار کراینەوە، هێزە ئەمنییەکانمان راسپارد بۆ دۆزینەوەی ئەو گەڵابەیەی پاشماوەکەی فڕێدابوو. لە رێگەی کامێراکانی چاودێری و سەرچاوەکانەوە توانرا شۆفێرەکە بدۆزرێتەوە".
بەڕێوەبەری ناحیەکە ئاماژەی بەوەش کرد "تۆمەتبارەکە دانیشتووی سنووری ئەوان نییە و پاشماوەکەی لە دەرەوەی ناحیەکە هێناوە، ئێستا بە فەرمانی دادوەر دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر".
نزیکەی ٥ رۆژە پاشـماوەی پەلەوەرخانە لە نزیک پردی هیزۆپ فڕێدراوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیانی ئەو ناوچە گەشتیارەیەی ئیدارەی راپەرین توشی بێزاری بوون و ژمارەی گەشتیار بۆ ناوچەکەیان کەمبوەتەوە.