بە سەرپەرشتی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی پارێزگارەکان و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان کۆبوونەوەیەکی فراوان لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو کە تێیدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردنی توند لە هەر جۆرە زێدەڕۆییەک بۆ سەر موڵکی گشتی کرایەوە.
وەزیری ناوخۆش داوای کرد هەموو دامەزراوەکان وەک یەک تیم بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان کار بکەن و ڕێکارەکانی ژینگە پارێزی توندتر بێت.
وەزارەتی ناوخۆ لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پێشنیاری نوێی بۆ پاراستنی ژینگە خستە ڕوو کە گرنگترینیان کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک و هاندانی کارگەکان بوو بۆ بەکارهێنانی عەلاگەی کاغەز و قوماش لە بری پلاستیکی زیانبەخش.
هاوکات داواش لە کەرتی تایبەت کرا کە سەرمایەگوزارییەکانیان ڕوو لە بواری دووبارە بەکارهێنانەوەی شووشە و پلاستیک بکەن تاوەکو لە ڕێگەی ریسایکلینەوە ژینگەیەکی تەندروستتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دەستەبەر بکرێت و ڕێگری لە کەڵەکەبوونی پاشماوە زیانبەخشەکان لە سروشتی کوردستاندا بگیرێت