تەڤگەری ئازادیی کورد لە یەکەم ساڵیادی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خەباتی چەکداریدا، هۆشداریی توند دەداتە دەوڵەتی تورکیا و ڕایدەگەیەنێت'' پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار.''
بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەرەکە جەخت دەکاتەوە کە بێدەنگیی دەوڵەت لە ئاست هەنگاوە یاساییەکان و مانەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە دۆخی ئێستایدا، پرۆسەکە بەرەو "خنکان و چەقبەستوویی" دەبات و چیتر تەنها بە قسەی میدیایی کێشەی کورد چارەسەر نابێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە هەریەک لە مستەفا قەرەسوو و سۆزدار ئاڤێستا ئامادەی بوون، ئاماژە بەوە درا کە تەڤگەری ئازادی هەموو هەنگاوە کردەییەکانی وەک "سوتاندنی چەک و کشانەوەی هێزەکان"ی جێبەجێ کردووە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە لێدوانی تەمومژاوی و خەڵەتاندنی ڕای گشتی وەڵامی داونەتەوە. ئەوان دەڵێن وتارەکانی ئاکەپە دەربارەی بەردەوامیی پرۆسەکە لەگەڵ ڕاستی ناگونجێت و تەنها بۆ کات بەڕێکردنە.
قەندیل بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنێت'' ڕێبەر ئاپۆ تەنها دانوستانکار و موخاتەبی سەرەکییە و دەبێت بە فەرمی ستاتۆی یاسایی و سیاسیی بۆ دیاری بکرێت.''
هەروەها جەخت دەکەنەوە کە دابینکردنی زەمینەی یاسایی پێشینەیە بۆ گەڕانەوەی گەریلا و ناکرێت ئەم هەنگاوە بە مەرجی چەکدانانەوە گرێبدرێت، هۆشداریش دەدەن ئەگەر دەوڵەت ئیرادەی ڕاستەقینە نیشان نەدات، ئەوا هەنگاوە یەکلایەنەکانی وەک کشانەوە و ئاگربەست هەڵدەسەنگێننەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی تەڤگەری ئازادیی کورد:
تەڤگەری ئازادیی کورد هۆشداریی توند دەداتە دەوڵەتی تورکیاو ڕایدەگەیەنێت، بەبێ دابینکردنی زەمینەی یاسایی بۆ گەڕانەوەی گەریلاو دیاریکردنی ستاتۆی فەرمی بۆ ئاپۆ، پرۆسەی ئاشتی تەنها ناوەڕۆکێکی بێ ناوەرۆکەو هیچ ئەنجامێکی نابێت.
لە یەکەم ساڵیادی بڕیارە مێژوییەکەی کۆنگرەی 12ی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆییو کۆتاییهێنان بەخەباتی چەکداریی، بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئاپۆیی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، وردەکاریی ساڵێکی پڕ لەگۆڕانکارییو ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی ئاشتییو کۆمەڵگەی دیموکراتیکی خستە ڕوو.
لەکۆنگرەکەدا کە هەریەک لەمستەفا قەرەسوو سۆزدار ئاڤێستا ئامادەیبون، جەخت لەوەکرایەوە، تەڤگەری ئازادی بێ دودڵی بانگەوازە ستراتیژییەکەی ڕێبەر ئاپۆیان جێبەجێکردوە، یەکێک لەکاریگەرترین دیمەنەکانی ئەمساڵە، سوتاندنی چەک بوو لەلایەن بەسێ هۆزاتو 30 گەریلاوە، کە وەک پەیامێکی کردەیی بۆ سەلماندنی نییەتپاکیو ئیرادەی چارەسەری بینرا، هەروەها کشانەوەی هێزە چەکدارەکان بۆ دەرەوەی سنورەکانی تورکیاو چۆڵکردنی هەندێک لەسەنگەرەکان، وەک هەنگاوێکی دیكهی بوێرانە ئاماژەی پێدرا.
سەرەڕای ئەم هەنگاوە ڕادیکاڵانەی تەڤگەرەکە، ڕەخنەی توند لەهەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا گیرا، بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەرەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەکاتێکدا ئەوان هەنگاوی کردەییان ناوە، وتەبێژانی ئاکەپە بەلێدوانی تەمومژاویو نەرێنی ڕای گشتییان سەرلێشێواو کردوە. هەروەها جەختکرایەوە، ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی پەرلەمان سەرەڕای کەموکوڕییەکانی، هێشتا نەچوهتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش گومان لەسەر دڵسۆزیی دەسەڵات بۆ چارەسەری دروستدەکات.
تەڤگەری ئازادی لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا پەیامێکی ڕونی ئاراستەی دەوڵەتو ڕای گشتیی کردو وتی، "ڕێبەر ئاپۆ تەنها دانوستانکارو موخاتەبی سەرەکییە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بگاتە ئەنجام، پێویستە دەوڵەت بەفەرمی دان بەستاتۆی یاساییو سیاسیی ڕێبەر ئاپۆدا بنێتو زەمینەی کارکردنی ئازادی بۆ بڕەخسێت، بەبێ ئەم هەنگاوانە، تەنها بەقسەی میدیاییو دیداری کاتی، کێشەی 100 ساڵەی کورد چارەسەرنابێت".
ههروهك لهقهندیلهوه هۆشداریدەدرێت کە گوتاری بەرپرسانی ئاکەپە (وەک ئەوەی دەڵێن "پرۆسەکە بەردەوامەو کێشە نییە") لەگەڵ ڕاستی ناگونجێت، ههربۆیه ئەم جۆرە قسانە تەنها بۆ خەڵەتاندنی ڕای گشتییە، هۆشداریدەدەین کە بێدەنگی لەئاست هەنگاوە یاساییەکانو مانەوەی ڕێبەر ئاپۆ لەو دۆخەی ئێستایدا، پرۆسەکە بەرەو خنکانو چەقبەستویی دەبات.
بەڕاشکاوی لهقهندیلهوه هۆشداریی بهتوركیا درا، "ناکرێت هەنگاوە یاساییەکان بەمەرجی چەک دانانەوە گرێبدرێن، ئەگەر دەوڵەت چاوەڕێبێت سەرەتا چەک دابنرێتو ئینجا یاسا دەربکات، ئەوا پرۆسەکە ناگاتە ئەنجام، زەمینەی یاسایی پێشینەیە بۆ گەڕانەوەی گەریلا، نەک بەپێچەوانەوە".
ههر لهپهیامهكهی سۆزدار ئاڤێستاو مستهفا قهرهسودا هاتوه، "ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت لەژێر ئەم مەرجە توندانەی ئێستایداو تەنها بەدیداری ناوەبەناوە لەگەڵ شاندەکان ڕۆڵی خۆی وەک دانوستانکار بگێڕێت، بەبێ دیاریکردنی ستاتۆی فەرمیو ئازادیی کارکردن بۆ ئەو، پرۆسەی ئاشتی تەنها ناوێکی بێ ناوەرۆک دەبێت".
فهرمانده دیارهكانی قهندیل هۆشدارییەکی ناڕاستەوخۆیان ڕاگهیاند لهبارهی ئهوهی، ئەگەر دەوڵەت لەسەر ئەم شێوازە بەردەوامبێت، ئەوا دەیسەلمێنێت کە ئیرادەی ڕاستەقینەی بۆ چارەسەری نییە، ئەمەش دەکرێت وەک هۆشدارییەک بێت بۆ ئەوەی کە تەڤگەری ئازادی هەنگاوە یەکلایەنەکانی خۆی (وەک کشانەوەو ئاگربەست) هەڵسەنگاندنەوەی بۆ بکات ئەگەر وەڵامی ئەرێنی وەرنەگرێت.