بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ سێشەممە بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و بارستە هەوایەکی فێنک ناوچەکە دەگرێتەوە کە تۆزوخۆڵێکی سووکی لەگەڵدایە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕوونی ئاسمان، خێرایی با لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاد دەکات.''
لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری هەورە تریشقە و بارانی گەواڵە لە ناوچە شاخاوییە جیاوازەکاندا هەیە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ بە بڕی یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە کە بەرزترینیان لە گەرمیان ٢٨ پلەی سیلیزی دەبێت
بۆ سبەی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن بەڵام بەهۆی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆ لە تورکیا و باکووری ئەفریقاوە پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ دەکرێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک.
ئاراستەی با دەگۆڕێت بۆ باکووری ڕۆژئاوا و خێراییەکەی لە نێوان دە تا بیست کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئەم دۆخەش کاریگەری لەسەر مەودای بینین دەبێت
بەپێی تێبینییەکانی کەشناسی ئەو بارستە هەوا فێنکەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە جیاوازییەکی زۆری لە ڕێڕەوی نزمە پاڵەپەستۆکاندا دروست کردووە و ئەمەش وادەکات کاریگەریی تۆزوخۆڵەکە بۆ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەردەوامی هەبێت، هاووڵاتیانی ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک پێویستە ئاگاداری ئەو گۆڕانکارییانە بن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٧ پلەی سیلیزی